هادی سۆفی‌زاده ـ و. بۆ كوردی: سیروان موساپوور
هه‌روه‌ك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له مانگرتنی زیندانییانی سیاسیی كورد هه‌موو لایه‌كیان ئاگادار كردۆته‌وه به‌شێكی زۆر له زیندانییانی سیاسیی كورد كه زۆربه‌یان مامۆستا،
خوێندكار، نووسه‌رو یان رۆشنبیرن، له كرده‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌و تێكڕایی‌دا، له 4ی خه‌رمانانه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردوه.
گرینگیی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته له‌وه دایه كه زیندانه ترسێنه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی شوێنی بێ‌ده‌نگ كردنی ئازادیخوازیی كۆمه‌ڵگا بوون. كه‌م نه‌بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاش ئازاد بوون له زیندانیش له ناچاری له بێده‌نگی‌دا ماونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت كه‌م نه‌بوون كه‌سانێك كه هاووڵاتێتیی ئه‌مریكاو ئورووپاشیان هه‌بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، ئاماده‌ی گێڕانه‌وه‌ی رۆژه‌كانی گرتووخانه نه‌بوون.
له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكداو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به‌دڕه‌فتاری و كرده‌وه دزێو‌و ناشیرینه‌كانی كاربه‌ده‌ستان دژی زیندانیان بۆ هیچ كوردێك نامۆ‌و نائاشنا نیه، ئه‌وان به كرده‌وه‌ی بوێرانه‌ی خۆیان ده‌ستیان به له‌قاودانی نادادپه‌روه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كردوه.
له وڵاتی ئێران، رێژیم به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌سه‌ر سازه، ئه‌و هه‌ڤاڵانه به‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی خۆیان دووجار گیانی خۆیان له مه‌ترسی هاویشتووه.
له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئێرانداو بۆ پشتیوانی له گیانی مرۆڤه‌كان كه تاوانیان سه‌رنج راكێشان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه سه‌باره‌ت به بێ‌عه‌داڵه‌تییه‌كانی ده‌زگای حكوومه‌ت، تا ئێستا وه‌ك عورف و عاده‌تێكی هه‌میشه‌یی، ویژدانه ئاگا‌و به‌خه‌به‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگاو داواكارانی مافی یه‌كسانی هاتوونه‌ته قسه‌و نموونه‌ی له‌م جۆره له كۆمه‌ڵگاكانی تردا بینراوه.
بێ‌گومان زۆر كه‌س له‌بیریانه كه له ساڵی 2000و له سه‌روبه‌ندی پێ‌نانه نێو سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، هه‌زاران زیندانیی چه‌پخوازی كورد‌و تورك له توركیه، به مانگرتنی چه‌ند مانگه‌و به به‌خشینی گیانی خۆیان له پێش چاوی كامێرای هه‌واڵنێره‌كان، له رێگای ئامانجی خۆیاندا، سه‌رنجی ویژدانه ئاگاكانی جیهانیان بۆ لای خۆیان راكێشا.
حكوومه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌یان گرێدراوی ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره، چاوه‌كانیان له حاست ئه‌م كاره‌ساته ئینسانییه نوقاندو له كۆتاییدا، ته‌نیا ویژدانه وشیارو زیندووه‌كانی هاوده‌ردیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تراژیدیایه ده‌ربڕی. ئێستا له‌گه‌ڵ مانگرتنی زیندانییانی سیاسیی كورد‌و به سه‌رنج دان به‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌ته‌كان، ده‌بێته له‌مپه‌ری سه‌ر رێگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه. كورده‌كان له‌م قۆناخه‌دا، چاویان بڕیوه‌ته كرده‌وه‌و هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه‌ی ویژدانه وریا‌و به‌خه‌به‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران.
شاهیدی بێ‌ده‌نگیی ویژدانه ئاگا‌و وشیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ین. تا ئێستا بێجگه له یه‌ك دوو سایتی خاوه‌ن ئیعتیبار، هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تری له نێو بیروڕای گشتیی ئێرانییه‌كاندا نه‌بووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی¬دا، كه باسكردن له سه‌ر پێویستی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له گۆڕێ‌دا بووه، كورده‌كان سه‌ره‌ڕای روانینی ئه‌منییه‌تیی حكوومه‌ت له كوردستان، گرینگ‌ترین رۆڵیان له‌م باره‌وه بینیوه‌و نرخی ئینسانیی زۆریشیان بۆ داوه.
گرینگی دان به وه‌ها كارێك، باوه‌ڕێكه كه له ناخی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان¬دا به‌هێزه‌و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سنووری كورده‌كانی ئێران¬دا پێناسه ناكرێ.
ده‌بێ له‌بیرمان بێ كه كاتێك له ساڵی 2002 ز ـ ئاغای ئه‌كبه‌ری گه‌نجی پاش سێ مانگ مانگرتن له خواردن و سه‌ره‌نجام ئازادبوونی پاش تێپه‌ڕاندنی ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی و سه‌فه‌ر بۆ ئورووپا، مانگرتنێكی سێ رۆژه‌ی له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی و ئه‌مریكایی وه‌ڕێ خست. له نێو ملیۆنان كه‌س له ئێرانییه‌كانی دانیشتووی وڵاتانی ده‌ره‌وه، چه‌ندین كه‌س ئاماده‌ی به‌شداری و تێكه‌ڵبوون له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌دا بوون.
نابێ هه‌روه‌ها به ساده‌یی له په‌نا بابه‌تێكی له‌م جۆره، تێ¬په‌ڕین. ده‌بێ ئه‌و بێخه‌میه له لاوازی ئاوه‌زی نه‌ته‌ویی دا سه‌یر بكه‌ین.
له شاری ئانكارای توركیه، هه‌ژمارێكی كه‌م له ئێرانییه‌كان له هه‌مبه‌ر ده‌رگای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له توركیه، ده‌ستیان به مانگرتنێكی سێ رۆژه كردبوو.
له ماوه‌ی ئه‌و مانگرتنه‌دا، له لایه‌ن هێندێك له به‌رپرسانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك (DTP) توركیه، كه حیزبێكی كوردییه، و له لایه‌ن سیمای هه‌ڵكه‌وتووو ناسراوی كورد، ژنه شۆڕشگێڕ خاتوو له‌یلا زاناوه هاوده‌ردییان له‌گه‌ڵ كرا.
مه‌سه‌له‌ی ناكۆكی و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان، مه‌ته‌ڵێكی هه‌ڵ نه‌هێنراوو بێ‌وه‌ڵامی نێو خه‌ڵكی ئاسایی و چینی بژارده‌ی كۆمه‌ڵگایه كه به‌ڵای هه‌نووكه‌یی و داهاتووی ئێرانه. ئه‌و دووره‌په‌رێزی و بێ‌خه‌مییه‌ن له وه‌ها قۆناخێكدا زیاتر خۆی ده‌رده‌خا. له كۆمه‌ڵگا زیندوو‌و پایه‌داره‌كاندا، حه‌ره‌كه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه ئامانج داره‌كان بێ راوه‌ستان بوونیان هه‌یه.
له ساڵی 2001، له سه‌رانسه‌ری زانستگاكانی توركیه، تۆماری واژۆ بۆ ئازادیی زمانی كوردی له نێو خوێندكاران دا كۆ كرایه‌وه، له نێو 45000 واژۆی كۆكراوه زیاتر له 5000 واژۆ هی خوێندكارانی توركیه بوون.
ئه‌مه له حاڵێك دایه كه هیچ چه‌شنه هاوبه‌شییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان كورده‌كان و توركه‌كان له توركیه له ئارادا نیه. به‌ڵام له ئێران، له حاڵێك دایه كه هاوبه‌شیی فه‌رهه‌نگیی زۆر له نێوان كورده‌كان و فارسه‌كاندا هه‌یه، هه‌ستی هاوده‌ردی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كورده‌كان له راده‌ی سیفر دایه.
به‌داخه‌وه، سه‌ره‌ڕای ره‌سه‌نایه‌تیی و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی بوونی كورده‌كان كه له وته هه‌میشه‌ییه‌كانن و ئامۆژگاری كردنی كورد بۆ رووكردنه چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، ئێستا كه شێوه‌ی خه‌باتی دڵخوازی ئه‌وان له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه به هێند وه‌رگیراوه، هه‌تا به‌ڵكوو پشتیوانی له مانگرتنی زیندانییانی سیاسی جۆرێك هاوپێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ، هه‌ر ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه، ئاماده‌ی ته‌نانه‌ت ناو هێنانی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته نین. یان له باشترین حاڵه‌تدا، به نووسینی به‌یاننامه‌یه‌ك له سایته‌كاندا واز دێنن. كه به‌دواداچووانی مه‌سه‌له هه‌نووكه‌ییه‌كان و كۆڕه سیاسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستانیان، كه به نیگه‌رانییه‌وه بۆ چاره‌نووسی زیندانییان ده‌ڕوانن، گێژ كردوه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریشه‌ی ئه‌و دووره‌په‌رێزی و دژوارییانه ده‌بێ له كوێ بگه‌ڕێین؟
له روانینی هه‌ڵاوێرانه‌ی ریشه‌یی ئێرانییه‌كان، سه‌باره‌ت له كێشه‌ی كورده‌كان و بوونه‌وه‌رێك له ناوی ئینسانی كورد؟ له تێگه‌یشتنی له چالاكیی مه‌ده‌نی ته‌نیا چوارچێوه‌ی قسه‌و ژێستی سیاسی‌دا؟ یان له بێ‌توانایی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی وڵاتی ئێران؟
|